وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا: دەستبەرداری کورد نابین


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا باس لەوە دەکات کە وڵاتەکەی دەستبەرداری کوردنابن و "قەرزاری کوردن" و دەیانەوێت پێگەی کورد "پارێزراوبێت".

پێنج شەممە، ٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، پاسکال کۆنفەڤرۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند "دەستبەرداری کورد نابین، چونکە دەزانین چ قەرزێکیان لەسەر شانمانە، ئەوان برای هاوسەنگەری ئێمەن و پاریس پشتگیریی لە سووریایەک دەکات کە مافی هەموو پێکهاتەکان و کەمینەکانی تێدا پارێزراو بێت".

هەروەها ئەو وتەبێژە جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ناکرێت قوربانییەکانی کورد لە شەڕی دژی داعش فەرامۆش بکرێت و پێویستە لە هەر ڕێکەوتنێکی سیاسی داهاتوودا، "پێگەی کورد وەک هاوبەشێکی ڕەسەن بپارێزرێت". 

لە ساڵی ٢٠١٤ هەسەدە هاوبەشی هاپەیمانی نێوەدەوڵەتی بوە لە ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا، بەڵام ئێستا هەسەدە هێزەکانی هاوپەیمانان بە "هۆکاری تەنها مانەوەی هێزەکانیان دەزانێت" لە دوای ٦ کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەست پێکرد و تا ئێستا هێرشەکان بەردەوامن. 




PM:08:29:22/01/2026