ڕوانگەی سوری بۆ مافاکانی مرۆڤ، باس لەوە دەکات کە لە ڕێگای فڕۆکەیەکی ڕوسیەوە چەک گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ و دەڵێت "لە ژێر ئاسایشی تونددا" ئەم کارە ئەنجامدراوە.
پێنج شەممە، ٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی ڕوسیا لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەوە، کە بارێکی چەک و پێداویستی لۆجستی تێدابووە. فڕۆکەکە لەژێر ئاسایشی تونددا نیشتووەتەوە و بارەکەی کە کەرەستەی سەربازی و کەرەستەی پاڵپشتی لۆجستی لەخۆدەگرێت، داگیراوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ هەسەدە هاوبەشی هاپەیمانی نێوەدەوڵەتی بوە لە ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا، بەڵام ئێستا هەسەدە هێزەکانی هاوپەیمانان بە "هۆکاری تەنها مانەوەی هێزەکانیان دەزانێت" لە دوای ٦ کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەست پێکرد و تا ئێستا هێرشەکان بەردەوامن.