نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٣٤ هەزار لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوارە بوون


رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاویکردەوە کە زیاتر لە ١٣٤ هەزار هاوڵاتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوارە بوون لە ماوەی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە بوون. 

لە راگەیاندراوێکدا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، پێنج شەممە، ٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕایگەیاند " تەنیا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان لە پارێزگەی حەسەکە بۆ نزیکەی ١٣٤ هەزار و٨٠٣ کەس بەرزبووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو تەنیا ٥ هەزار ٧٢٥  ئاوارە تۆمار کرابوون".

ئەو ڕێکخراوە هۆکاری زۆری ڕێژەی ئاوارەبوونی گەڕاندەوە بۆ "ترسی" خەڵک و لە "پێکدانانی نێوان هەسەدە و سوپای سوریا". 
 
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات، زیاتر لە ٤١ هەزار لەو ئاوارە نوێیانە لە ناوەندە بەکۆمەڵەکانی حەسەکە نیشتەجێ کراون و "پێویستیی یەکجار بەپەلەیان بە خۆراک، پێخەف و بەتانی هەیە". 
 




AM:12:58:23/01/2026