لیندسی گراهام: پێویستە پارێزگاری لە کورد بکەین

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی ئاشکرای دەکات  پشتگیرییەکی زۆر لەناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ کورد دروست بووە و دەشڵێت: ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا، داعش دڵخۆش دەكات.

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی ڕایگەیاندووە، پێویستە پارێزگاری لە کورد بکەین، چونکە ئەوان بۆ لەناوبردنی داعش لەگەڵمان بوون و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پیران زۆرن و کارەکەش جدییە، ئێوە تەنها چاوەڕوان بن.

ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان، راپۆرتێكی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی لە سەكۆی (ئێكس) بڵاوكردووەتەوە، كە تیایدا رۆژنامەكە نوسیوتی" ئەمریکا دیراسەی کشانەوەی تەواوەتی دەكات لە سوریا" .

گراهام لەبارەی بڵاوبونەوەی ئەم راپۆرتە دەڵێت" بە راستی سەیرە، ئەگەر ئەوە راست بێت، داعش زۆر دڵخۆش دەكات. بوونی ژمارەیەكی كەمی ئەمریکییەکان بۆ كاركردن لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە، زامنی سەرهەڵنەدانەوەی داعش و هێرشکردنە سەر وڵاتەكەمان دەكات. من پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە رێبازێکی نوێ و تێڕوانینێكی نوێمان بۆ سووریا هەبێت. دڵنیام زۆرێک لە سیناتۆرەکان لە هەردوو حزبەكە نیگەرانییەکانی منیان هەیە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کشانەوە لە سایەی ئەو ناسەقامگیرییەی سووریا تیایدا دەژی".



PM:12:05:23/01/2026