ئەسعەد شەیبانی: تا ئێستا لەسەر تێکەڵبوونی هەسەدە بەوە وەزارەتی بەرگری وەڵاممان پێنگەیووە


وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەسعەد شەیبانی رایگەیاند " تا ئێستا وەڵامی هێزەکانی سوریای دیموکراتمان لەسەر پلانی تێکەڵبوونی هەسەدە بە وەزارەتی بەرگری سوریا پێنەگەیووە".

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت " هێشتا ناوی کاندیدی هەسەدەمان پێنەگیووە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری سوریا ".( بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوری و هێزەکانی سوریای دیموکرات جێگری وەزیری بەرگری دەدرێت بە کورد).

لە بارەی ئاگربەستەوەو کردنی بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، ئەسعەد شەیبانی دەڵێت"  لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک لە ئارادا نییە بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی چوار ڕۆژەکە".

سبەی شەممە ٢٤ ی کانوونی دووەم دوا رۆژی ئەو چوار  رۆژەیە کە حکومەتی سوری وەک مۆڵەتێک دەستنیشانیکرد تا لەو ماوەیەدا هەسەدا رای خۆی ئاراستەی حکومەتی سوری بکات و ئاگربەستەکەش هەر لەسەر ئەم بنەمایە دانراوە.




PM:09:08:23/01/2026