ریک سانتۆروم: تۆم باراک خیانەتی لە کورد کرد

سیناتۆری پێشووی کۆماریی لە پەنسلیڤانیا، ڕیک سانتۆروم بەهۆی هێرشەکانی سەر کوردەوە داوایکرد کە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا تۆم باراک لە کارەکەی دوور بخرێتەوە و وتی:"ئەوەی باراک دەیکات جێگەی شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا و خیانەتی لە کورد کرد".

ڕیك سانتۆروم، كۆنگرێسمانی ئەمریكی و سیناتۆری پێشووی کۆماریی لە پەنسلیڤانیا، لە هەژماری خۆی بابەتێكی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا و ڕۆڵی تۆم باراك بڵاوكردوەوە و نوسیویەتی" کوردەکان لە سوریا شهڕ لە دژی داعــــش ئەنجام دەدەن و دیموکراسییەکی فرەیی ئایینیان بنیادناوه‌ و تۆم باراک بۆ به‌رژه‌وەندی تورکیا، خیانەتی له‌ كورد و مەسیحییەکان لە سوریا کرد".

ئەو كۆنگرێسمانە وتویەتی" كوردەكان لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە جیاتی ئەمەریكا ڕەفتارەكانی جێگەی شەرمەزارییە، بۆیە دەبێت هەرچی زووە دەبێت لە كارەكەی دوربخرێتەوە و پێویستە بانگهشتبکرته‌وه".




PM:01:10:24/01/2026