فرانس پرێس(AFP) لە زاری چەند سەرچاوەیەکی کوردی و سوریەوە راگرتنی شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی و هەسەدە یەک مانگ راگیرا، ئەم هەواڵە لەلایەن حکومەتی سوریەوە رەتدەکرێتەوە.
فرانس پرێس رۆژی شەممە ٢٤ ی کانوونی دووەم بڵاویکردەوە " حکومەتی سووریا و هەسەدە (HSD) لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست ڕێککەوتن، کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆتایی دێت".
لە درێژەی هەواڵەکەیدا دەشڵێت " درێژکردنەوەی ماوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان دیمەشق و هەسەدە، زۆرترینەکەی بۆ ماوەی مانگێک دەبێت".
وەک فرانس پرێس ئاماژەی بۆ کردووە مەبەستی "تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی "داعش" یەکێکە لە هۆکارەکانی پشت درێژکردنەوەکە".