سیاسهتمهدارێكی ناسراوی كورد و سەرکردەی دیاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداریی بهلایهنه سیاسییهكانی ههرێم دهدات، ڕایگەیاند'' ئەو دۆخە پڕ ئازارەی ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت، تەنیا پەیوەست نییە بەو بەشەوە، بەڵکو مەترسی و ئەگەری دووبارەبوونەوەی لە هەر پارچەیەکی تری کوردستان هەیە.''
عوسمانی حاجی مەحمود، جەختی کردەوە کە کورد لە هیچ شوێنێک لە بارودۆخێکی سەقامگیردا نییە و عەقڵییەتی سڕینەوەی کورد لای وڵاتانی ناوچەکە وەک خۆی ماوەتەوە.
وتیشی'' ڕووداوە خێراکان سەلماندیان چۆن لە چرکەساتێکدا هاوکێشەکان دەگۆڕێن، بەڵام هاوکات یەکگرتوویی و جۆش و خرۆشی کوردانی هەموو پارچەکان و هەندەران نیشانیدا کە کۆمەڵگەی کوردی هێشتا زیندووە و ئامادەی قوربانیدانە بۆ پرسە نەتەوەییەکان.''
عوسمانی حاجی مەحمود بە توندی ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرت و دەڵێت'' بەهۆی گەندەڵی، قۆرخکاری و بێباکییەوە، خەڵکی باشووری کوردستان ماندوو و بێ ئومێد کراون ئەم خواروخێچییەی لە عەقڵییەتی حوکمڕانیدا هەیە، مەترسییە بۆ سەر متمانەی نێوان گەل و دەسەڵات.''
لە کۆتاییدا هۆشداری دایە پارتی و یەکێتی کە "تا کار لە کار نەترازاوە" بگەڕێنەوە بۆ بنەما نەتەوەییەکان. داوای کرد یەکڕیزی، پاراستنی سەروەری هەرێم، گەڕانەوەی کەرکوک، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و شەفافیەت لە داهاتدا بکرێنە بنەمای حوکمڕانی، چونکە تەنیا یەکڕیزی و تێگەیشتن لە هاوکێشە جیهانییەکان دەستکەوتەکان دەپارێزێت.