ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و سودانی لە بەغدا ئاشکرادەکرێت

قوباد تاڵەبانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی یەکێتی کە پێلکهات بوو لە دەرباز کۆسرەت رەسول و خالید شوانی، جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا کردەوە کە جێگەی ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکان بێت.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند'' پێویستە "چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور" ببێتە کارە لەپێشینەکەی حکومەتی داهاتووی عێراق.''

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام لایەنە عێراقییەکان هێشتا لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕێکنەکەوتوون. هاوکات لایەنە کوردییەکانیش تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

 




PM:03:44:24/01/2026