بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پەیامێکی توند و ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع دەکات. دەڵێت'' پێشتر هۆداریم پێدابوویت کە یاری لەگەڵ کورد نەکەیت، بەڵام ئێستا کە ئەو هەڵەیەت کرد، دەبێت ئامادەبیت بەرگەی تەواوی لێکەوتەکانی بگریت."
ڕامی عەبدولڕەحمان، لە لێدوانێکی تەلەفخیۆنیدا، جەختی لە ڕەسەنایەتی کورد کردەوە و وتی'' ئەحمەد شەرع تۆ دەڵێیت نەوەی بەنی ئومەیەی، بەڵام بزانە کوردەکان تەنیا نەوەی سەلاحەدینی ئەیوبی نین، بەڵکو ئەوان نەوەی کاوەی ئاسنگەریشن؛ ئەو قارەمانەی ئاگری شۆڕشی کردەوە."
بەریوەبەری ڕوانەگەی سوری پێی وایە ئەحمەد شەرع لە شوێنێکی زۆر هەڵەدا دەستی بە یاری کردووە و مێژووی کورد لەوە گەورەترە ئەو بتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە. وتیشی'' گەلی کورد لەسەر خاکی خۆیەتی و وەک ئەوەی تۆ و نەژادپەرستەکان بانگەشەی بۆ دەکەن، لەو دیوی سنوورەکانەوە نەهاتوون."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ڕامی عەبدولڕەحمان بە ڕەخنەیەکی توندەوە شەرعی خستە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی و دەڵێت'' تۆ کە پاشناوەکەت کوڕی جۆلانە، ئەگەر ڕاست دەکەیت و پیاوی مەیدانیت، بڕۆ خاکی جۆلان لە ئیسرائیل وەربگرەوە کە داگیری کردووە، نەک هێز و بازووی خۆت بەسەر گەلی کورددا تاقی بکەیتەوە."