بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشدارییەکی توندی دا کە شاری کۆبانێ بەهۆی گەمارۆی سوپای سووریاوە، گەیشتووەتە لێواری کارەساتێکی مرۆیی گەورە.
راگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە رێگری لە گەیشتنی خواردن، ئاو و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکرێت، ئەمەش ژیانی سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی خستووەتە مەترسییەکی جدییەوە.
لە بانگەوازێکی بەپەلەدا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی ئارام بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و چارەسەرکردنی برینداران.
جەختیشیکردەوە کە کۆبانێ هێمای جەنگی دژی توندڕەوییە و بەئامانجگرتنی ئێستای، بەئامانجگرتنی راستەوخۆی ئیرادەی گەلانی ئازادە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بێدەنگیی جیهانی لە ئاست ئەم دۆخەدا بە "هاوبەشیکردن لە تاوان" وەسف کرد و بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی خستە ئەستۆی لایەنە نێودەوڵەتییەکان.