بەڕێوبەرایەتی خۆسەر گیان لەدەستدانی منداڵێکی لە کۆبانێ بە هۆی نەبوونی ئۆکسجینی پێویستەوە لە نەخۆشخانەیەکی کۆبانێ ڕاگەیاند.
شەممە، ٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ئەڤین قامشلۆ، هاوسەرۆکی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ شەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کۆبانێ، بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینی پێویستەوە، منداڵێک گیانی لەدەستداوە".
ئەمڕۆ مانگی سوری کوردی گیان لە دەستدانی پێنج منداڵی دیکەی بەهۆی سەرماوە ڕاگەیاند.
بەهۆی زیادبوونی گەمارۆ لەسەر شاری کۆبانێ و بڕینی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و ڕێگری لێکردن لەچوونی هەر پێداویستیەک شارەکە ڕوبەڕوی "قەیرانی مرۆیی" دەبێتەوە.
لە ئێستادا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چەندین هەڵمەت بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و هاوڵاتیان دەتوانن بەشداری هەڵمەتەکان بکەن.