وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی دەوامی سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن بڵاوکردەوە و دەڵێت "سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشگیری ڕۆژئاوای کوردستان".
شەممە، ٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند "هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بەتایبەتیش جەخت بکاتەوە لە خۆشەویستی نیشتیمان و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی، لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانین، بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین".
ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی باشوری کوردستانە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.