هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دوو مەلای دەستگیرکرد بە ناوەکانی بەرزان حەمە ڕەشید(مەلا هەڵۆ) و کامەران عەلی، بە هۆکاری ئەوەی لە وتاری ڕۆژی هەینی سوکایەتیان بە ژنان و خەباتی مەدەنی کردوە.
شەممە، ٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی، لە بارەی دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ، بە میدیای نزیک لە یەکێتی ڕاگەیاندوە "دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو لەووتارەکەیدا خەباتی مەدەنییانەی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بێ ئەرزش دەکات و ڕۆڵی ئافرەتان بەشێوازێکی نەشیاو وێنا دەکات".
ماوەی دوو ڕۆژە گرتە ڤیدیۆی مەلا هەڵۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە لە وتاری هەینیدا دەڵێت " کوردستان بە پرچکردنی قژ و ڕەقسکردن و دژایەتی مەلاکان لە سەهۆڵەکە ڕزگار دەکەن".