بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت کە کاروانێکی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ.
یەک شەممە، ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بە پێی زانیارییەکان کاروانێک کە لە ٢٤ بارهەڵگر پێکهاتوە گەیشتونەتە نزیک گوندی بەلەک کە لە پارێزگای حەلەبەوە بەڕێکەوتبوون، وە ئەم بارهەڵگرانە پێداویستی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت، بەشێکیان پێداویستییە سەرەکییەکان و خۆراک پێکهاتوون.
بە هۆکاری گەمارۆکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع، بەردەوام بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر هۆشداری لە دروستبوونی "کارەساتی مرۆیی" دەدات.