پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند " بێدەنگیی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا "شەرمەزارکەرە" و هەڕەشە لە میراتی تێکشکاندنی داعش دەکات!
ئێڤین ئینجیر، پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی سویدی لە پەرلەمانی ئەورووپا، رۆژی یەک شەممە لە پۆستێکدا جەختی کردەوە کە بێدەنگیی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر هێرشی چەکدارەکانی "حکوومەتی کاتیی سووریا" بۆ سەر ڕۆژئاوا، کارێکی " شەرمەزارکەر و نائارامکەری ویژدانە."
ئەو پەرلەمانتارە بەپەرۆشەوە جەختی لەسەر ڕۆڵی قارەمانانەی کورد لە تێکشکاندنی داعشدا کردەوە و وتی "ئەگەر ئەوان نەبوایە، ئەورووپا لەژێر هەڕەشەدا دەمایەوە".
هەروەها داوای پشتیوانی و پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ کوردان دەکات و لەم ساتەوەختە مێژووییەدا کە هیوا و هاوپشتی دەبوژێنێتەوە.