مەزڵوم عەبدی: بەپێی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بەهیچ شێوەیەک سوپای سوریا نایەتە ناوچەکانمان


فەرماندەی گشتی هەسەدە، جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی رایگەیاند "  بەپێی ڕێککەوتنەکان، نابێت بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بێنە ناوچەکانی ئێمە."

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی رۆناهی رۆژئاوای کوردستان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە شەوی ٢٥ ی کانوونی دووەم سازکرا، دەڵێت" ئێمە خوازیارین خۆمان هەرێمی كوردی بپارێزین."

فەرماندەی هەسەدە مکوڕی کورد لەسەر سەرکەوتنی گفتوگۆکان دەکاتەوەو دەڵێت" ئێمه ئامادەین له ماوەیەکی کورتی داهاتوودا ڕێککەوتننامەکه جێبەجێ بکەین و له سەر زۆر شت لێکتێگەیشتنمان هەیە".

لە بارەی کوبانێوە مەزڵوم عەبدی دەڵێت "  ئێستا هەمان ڕۆحیەتی ئەوكاتە دەبینم كە كۆبانێ لە تیرۆرستان پاككرایەوە" هەروەها دەشڵێت" هەڵوێست و بەرخودانی خەڵكی كۆبانێ پاڵپشتی سەرەكیی ئێمەیە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا لە كۆبانێ پێشێلكاریی ئاگربەست لەلایەن هێزەكانی دیمەشقەوە دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان بۆ شەڕی چەکدارانی داعش لە دێرزوور و رەقەبوون.

لە بارەی رۆڵی سەرکردە کوردەکانی باشوورە وتی " سەرکردە سیاسییە کوردییەکان ئەمڕۆ هەموو لەگەڵ ڕۆژئاوان، لە سەرووی هەموویان سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان".

لە بارەی هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانییەوە، فەرماندەی هەسەدە دەڵێت" سوپاسی هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردەکانی باشوور دەکەین بۆ پشتیوانییان".








PM:11:51:25/01/2026