وەزارەتی دارایی هەرێم وەک هاوکاری بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار دەدات بە رۆژئاوای کوردستان.
لە راگەیاندنێکدا کە شەوی ٢٦ ی کانوونی دووەم بڵاوکرایەوە، وەزارەتی دارایی دەڵێت " لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕی (500,000,000 - پێنج سەد ملیۆن دینار) وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" هاوکات وەزیری دارایی بڕیاریدا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەشێوەی ئارەزوومەندانە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە چەندان ناوەندی تری خێزخوازی و میدیا و رێکخراوەیی، کۆمەک و هاوکاریکردن بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.