لە تورکیا گەنجێکی کۆبانێ لە کاتی خۆپیشاندان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کوژرا

‌ باران عەبدی

لە کاتی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە مێرسینی تورکیا، گەنجێکی خەڵکی کۆبانێ بەهۆی "تەقەی هەڕەمەکیەوە" کوژرا.

دوو شەممە، ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دوای ئەوەی بە دەستپێشخەری پلاتفۆڕمی دامەزراوە دیموکراتییەکان لە مێرسین خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، لە کاتی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەرانەوە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە، "کەسێک خۆی کردوە بە ناو خۆپیشاندەران و تەقەی هەڕەمەکی کردوە"، لە ئەنجامدا گەنجێکی خەڵکی کۆبانێ لە باڵکۆنی ماڵی پوری گولەی بەرکەوتوە و گیانی لە دەستداوە.

ئەو گەنجەی گیانی لە دەستداوە ناوی باران عەبدیە و تەمەنی ٢٤ ساڵ بوە و باوکی منداڵێک بوە، لە تورکیا کرێکاری کردوە. 




PM:05:02:26/01/2026