بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، لە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمرۆ سێشەممە ٢٧ی کانونی بووەمی ٢٠٢٦، بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بە گوێرەی کەشناسی، سبەی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات. بارانبارین سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان پەرەدەسێنێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی دیکە.
هاوکات لە ناوچە سنوورییەکان و لووتکەی چیا بەرزەکان ئەوانەی زیاتر لە ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن بەفر دەبارێت.
لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە زیاد دەکات و بارانبارین دەبێتە مامناوەند، لە هەندێک ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، سلێمانی، چەمچەماڵ، باکووری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان، رێژەی بارانبارین بە شێوەی لێزمەبارانی کورتخایەن و هەورەتریشقە دەبێت. ئەم شەپۆلە روژی پێنجشەممە کۆتایی دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە:
هەولێر: ١٧
پیرمام: ١٢
سۆران: ٩
حاجی ئۆمەران: ٣
سلێمانی: ١٣
چەمچەماڵ: ١٥
هەڵەبجە: ١٤
دهۆک: ١٥
زاخۆ: ١٤
ئاکرێ: ١٣