روونكردنه‌وه‌ی وه‌زیری كار لەبارەی دەستدرێژیی بەڕێوه‌بەره‌كه‌ی هەولێر
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاری نه‌بووه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەیهری چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر ده‌ركراوه.
محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی لەبارەی دەستدرێژیەكەی بەرێوبەری چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی میدیا نێردراوه، محه‌مه‌د هاودیانی ده‌ڵێت: "داواكاری گشتی پەیوەنیدیان پێوەكردم و ئاگاداریان كردمەوە لەوەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ بەرێوەری چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر دەركردووە ، منیش لە پێناو سەروەری یاسا‌و بەڕێوەچوونی رێكارە یاساییەكان بەبێ دەست تێوەردان لاریم نەبوو ، پێشم ووتن رێكارە یاساییەكان بگرنە بەر".
وتیشی: "هەر لەو پەیوەندیەدا بە داواكاری گشتیم راگەیاند كە هەموو پشتیوانیەكی خۆم دەردەبرم لەسەر هەر پرس و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەك لەسەر چاكسازیەكان و تەواوی فەرمانگەكان و هەر گەندەڵیەك هەبێت دەبێت روبەرووی یاسا ببێتەوە".
محه‌مه‌د هاودیانی ئاشكراشیكرد كه "هەر لەسەر ئەم رووداوەش لە وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون و دەرخستنی راستییەكان" .
روونیشیكرده‌وه كه "ھەفتەی رابردووش لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ دادوەرەكانی داواكاری گشتی كۆبونەوەم ئەنجامدا و بەهەموو جۆرێك پشتگری خۆمم بۆ دەربڕین لە جوڵاندنی ھەر كەیسێكی گەندەڵی و نایاسایی هەبێت لە وەزارەت" .
PM:06:47:28/12/2014