ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لە بارەی ڕوداوەکەی دوێنێ شەوی هەولێر کە تیایدا سێ هاوڵاتی ئەندامی یەک خێزان کوژران.
سێ شەممە، ٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند "دوای بەدواداچوونی ورد و چڕی هێزەکانمان، بکەری تاوانە دڵتەزێنەکەی دوێنێی شاری هەولێر کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، دەستگیرکرا و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت کە لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لە بارەی ڕوداوەکەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.