سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان، لیندزی گراهام، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) بڵاویکردەوە کە نیگەرانە لە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و دەڵێت "کوردەکان لەژێر هەڕەشەی حکومەتی نوێی سوریادان کە هاوپەیمانی تورکیایە" وە خەریکی ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەکە کە "یاسای ڕزگارکردنی کوردە".
سێ شەممە، ٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند " کارەساتێک دەبێت بۆ ناوبانگی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی کە واز لە کوردەکان بهێنن، کە هاوپەیمانی سەرەکی بوون لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش، بۆیە لەم هەفتەیەدا یاسایەک دەخەمەڕوو کە بۆ سەپاندنی سزای پەککەوتە بەسەر هەر حکومەتێک یان گروپێکدا کە خەریکی دوژمنایەتی دژی کورد بێت".
ئەو سیناتۆرە یاساکە با ناوی " یاسای ڕزگارکردنی کورد" ناودەهێنێت و وتویەتی "پێموایە پاڵپشتییەکی بەهێزی دوولایەنە وەردەگرێت و دەبێت ددانی هەبێت بۆ ئەوەی کاریگەر بێت".
لە کۆتاییدا لیندزی گراهام دەڵیت "چاوەڕوان بن".