شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی گەیشتە دیمەشق بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر خاڵەکانی رێککەوتن.
سەرچاوەیەک له هێزە کانی سوریای دیموکرات (هه سه ده ) بە میدیاکانی راگەیاندووە" مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سورای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بۆ دیدار و وتووێژی نوێ لەگە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لە دیمەشقن.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت" مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشقن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نوێ سەبارەت بە یەکگرتن لەگەڵ حکومەتی سوریا لە دیمەشق".
پێشتر سلێمان عوسو، ئەندامی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، ئاشکرای کردبوو کە ئەنجومەنەکە بانگهێشتنامەیەکی پێگەیشتووە بۆ دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا لە دیمەشقی ، لە کاتێکدا گرژییە ئەمنییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی شەرع بەردەوامە.
ئەم گفتوگۆیانە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستەکەی نێوان حکومەتەکەی شەرع و هەسەدە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژکراوەتەوە.