ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بلاویان کردەوە" سەڕەرای راگەیاندنی ئاگربەست هێزەکانی شەرع بەردەوامن لە هێرشکردن لە دەروبەری کۆبانێ و لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردووە".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" بە بەکارهێنانی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشیان کرد، لە هەنگاوێکی مەترسیداردا کە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی پەرەسەندنیان بوو".
دەقی راگەیەندراوەکە:
گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر گوندی باقیلە لە باشووری جەل ئاغا، بە بەکارهێنانی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، لە هەنگاوێکی مەترسیداردا کە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی پەرەسەندنیان بوو.
ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز و هێرشی ئەم کوتلانە بۆ سەر گوندەکانی قاسیمە و زەرکوتەک لە ڕۆژئاوای کۆبانی، جگە لە تۆپبارانکردنی دەوروبەری گوندی سەفا لە باشووری جەل ئاغا، کە ڕەنگدانەوەی هەڵکشانی بەردەوامە لە چەند بەرەیەکدا.
ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی نوێ و ئاشکرای ئاگربەست و پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ڕێککەوتنە هەبووەکان و بەرزکردنەوەی گرژی و ناچارکردنی هێزەکانمان بۆ بەکارهێنانی مافی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە شەڕڤانان و گەلەکەمان.