بە گوێرەی میدیای فەرمیی سوریا حکومەتی سوریا و هەسەدە گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکی نوێ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و جێگیرکردنی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە شارەکان و تێکەڵکردنی هەسەدە لە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەت، بەڵام تا ئێستا هەسەدە و میدیا کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بەم هەواڵە بڵاونەکردووەتەوە.
شەوی سێشەممە ٢٧ی کانونی دووەم تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە" کە بەپێی ڕێککەوتنێکی نوێی نێوان هەسەدە و دیمەشق، تەواوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە درێژایی هەموو هێڵەکانی شەڕکردن دەوەستێت، و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە حەسەکە و قامیشلۆ و ناوچە گرنگەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش جێگیر دەکرێن، بەڵام شەڕڤانانی هەسەدە لە شوێنەکانی خۆیان دەمێننەوە و ڕێکاری تێکەڵبوونیان دەستپێدەکات".
بە پێی هەوالەکە بێت بڕیار وایە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە بکرێت، وردەکارییەکانی ڕێکاری تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لە ناو سوپای سووریا لە داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت، ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ دێت بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی زیاتر و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.
تاوەکو ئێستا نە هەسەدە و نە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و قسەیان لەبارەی ئەم "لێکتێگەیشتنە" نەکردووە، واتە نە رەتیان کردوەتەوە و نە پشتڕاستیشیان کردوەتەوە.
راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی گەیشتە دیمەشق.