تا ئێستا ئەم زانیاریانە لە رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و شەرع ئاشکرا بوون


کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەسەر چەندان بابات رێککەوتن، ئەمە چەند بڕگەیەکی رێککەوتنەکە کە ئاشکرا بووە لەچەند سەرچاوەیەکی کوردییەوە:

•هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شوێنەکانی ئێستای خۆیان دەمێننەوە، و هێزەکانی سوپای سووریا بە درێژاییەکی دیارکراو لە نێوان هەردوولادا دەکشێنەوە. لێرەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای کشانەوە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر دەکات، لە کاتێکدا دیمەشق دەڵێت تەنها ٥ کیلۆمەتر دەکشێتەوە.

•داهاتی نەوتی حەسەکە: رێککەوتوون لە٧٠٪ی نەوتی پارێزگای حەسەکە بۆ خودی پارێزگاکە دەبێت و ٣٠٪ی بۆ ناوەند (حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق) دەگوازرێتەوە.

•هێزەکانی ئاسایش لە پارێزگاکەدا دەمێننەوە و ئەوان بەرپرسیاری هەموو شتێک دەبن؛ تەنها هەندێک لە ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆ (سەر بە حکومەت) بۆ دەروازە سنوورییەکان، دامەزراوە گشتییەکان و فڕۆکەخانە دەچنە ناوچەکە.

حکومەتی سوریا هەندێک زانیاری بڵاوکردۆتەوە کە دوورن لە راستییەوە وەک ئەم سەرچاوەیە بۆ " سپی " ئاشکرای کرد.




PM:11:13:27/01/2026