لێپرسروای ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی مەلا بەختیار به‌ناراسته‌وخۆ " به‌توندی وه‌ڵامی دوا نامه‌ی بارزا ی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت "هەر شتێك لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پێشتر گفتوگۆی لەسەر نەكرابێت، لە هیچ وەزارەتێك، لە هیچ حكوومەتێك، لە هەركەسێكەوە دەرچێت، قبوڵی ناكەین".
مه‌لا به‌ختیار له‌مه‌راسیمی ساڵیادی شه‌هید ( کاکه عه‌به‌ی دی فاته ) له ده‌ربه‌ندیخان وتی" ئێمە حیزبێك نین و ئیلتیحاقمان نەكردووە بە شۆرشەوە، تا مەرجمان بەسەردا بسەپێنرێت و ئێمە حیزبێك نین خێرمان پێكرابێت تا بچینە حكوومەت و بەناوی ئەم وەزارەت و ئەو وەزارەتەوە مەرجمان بەسەردا بسەپێنرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی باس له‌وه ده‌کات که هەموو لایەك ئه‌وانی تاقی كردووەتەوە و ده‌ڵێت" هەموو لایەكیشمان تاقی كردووەتەوە و بێگومان دەست لە هیچ بەرژوەندییەكی دیموكراسیی گەلەكەمان هەڵناگرین و سازش لەسەر هەیبەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ناكەین".
له‌و مه‌راسیمه‌دا مه‌لا به‌ختیار تیشکی خسته سه‌ر کێشه ناوخۆیه‌کانی یه‌کێتی و جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌کێتی ناو یه‌کیتی کرده‌وه.
بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم ( ماوه بۆ د‌رێژکراو) رۆژی 27 کانونی یه‌که‌م نامه‌یه‌کی 7 خاڵی ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد‌و، داوای یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دوورخستنەوەی دەستی حیزبی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا کرد.