ئیسرائیل لە بارەی کوردەوە ڕەخنە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت


وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) بڵاویکردەوە کە کورد لە حەلەب لە ژێر مەترسی پرۆسەی سڕینەوەدایە.

چوار شەممە، ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند "بەهۆی بێدەنگی نێودەوڵەتییەوە کورد لە حەلەب دەسڕێتەوە، ئەوەی بەرامبەریان دەکرێت بەهۆی ئەوەیە کە کێن، مافەکانی مرۆڤ هەڵبژاردنی تێدا نییە و بێدەنگی لەو پرسەدا بێ لایەنی نییە".

لە ڕۆژی ٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە حەلەب دەستپێکرد و بە سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون، ئەو هێرشانە تا ئێستا بەردەوامیان هەیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان. 




PM:07:52:28/01/2026