دوای سەفەربووبی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئەحمەد هێمن، گەنجێکی خەڵکی کەرکوک، لە سنوری حەسەکە شەهید بوو، ڕۆژی هەینی تەرمەکەی دەگەڕینرێتەوە بۆ باشوری کوردستان.
چوار شەممە، ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٨، ئەحمەد هێمن تەمەنی ٢٣ ساڵە، و ئەمڕۆ بە خێزانەکەی وتراوە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبووە و کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە بە میدیای نزیک لە پەکەکەی ڕاگەیاندوە "کە ڕۆژی هەینی تەرمەکەی دەهێندرێتەوە بۆ باشووری کوردستان".
٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع هێرشیان بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکرد کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان و ئێستا هێرشەکانیان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستانە لە کاتێکدا ئاگربەستی ١٥ ڕۆژە هەیە، بەڵام هەسەدە بەردەوام هۆشداری دەدات کە "گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ئاگربەست پێشێل دەکەن و هێرش دەکەن"، لە کاتێکدا لە سەرەتای ئەو هێرشانە بەڕیوبەری خۆسەر داوای لە هاوڵاتیانی کورد کرد سەفەر بەرببەن بۆ ڕۆژئاوا و بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ببن.