زێڕ نرخێکی پێوانەیی بەرزی تۆمار کرد

بەیانی رۆژی پێنج شەممە ٢٩ ی کانوونی دووەم زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخێکی پێوانەیی بەرزی تۆمار کرد کە هەرگیز بەو شێوەیە نەبووە. نرخی هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە بۆ ٥ هەزارو ٥٦٢ دۆلار کە دوێنێ بە ٥ هەزارو ٢٦٢ دۆلار بوو، ئۆنسەیەک ٣١.١٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٨٠٠ دینار خەمڵێنراوە.

نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:

- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ٢٣٢ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢١ بە ١ ملیۆن و ١٧٧ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ١ ملیۆن و ١٠ هەزار دینارە.

دوێنێ چوار شەممە نرخەکانی بەم شێوەیە بوون:

- نرخی زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن ٢٤٦ هەزار دینار.
-نرخی زێڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ١٤٢ دینار.
-نرخی زێڕی عەیاری ٢١ بە یەک ملیۆن و ٩١ هەزار دینار.
-نرخی زێری عەیاری ١٨ بە ٩٣٦ هەزار دینار.




AM:09:19:29/01/2026