کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و کە تەمومژ و باران بارینەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

رۆژی پێنج شەممە بەم شێووەیە دەبێت:

ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر لە هەندێک ناوچە، بەلام لە ڕۆژهەلات و باکووری ڕۆژهەلاتی هەرێم ( ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت.
لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت . لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت، مەودای بینین کەمدەبێتەوە ٦-٨ کم.
 پلەکانی گەرما / بە نزیکی ١ تــــا ٣ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  و بەمشێووەیە دەبێت:

هەولێر: ١٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٣پلەی سیلیزی 
سلێمانی:٨  پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٠پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٨ پلەی سیلیزی 
دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٢ پلەی سیلیزی 
ئاکرێ: ١٠ پلەی سیلیزی.

رۆژی هەینی بەمشێووەیە دەبێت:

ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا.
 سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم باران بارین دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت .
خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت.
پلەی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی 
پیرمام : ٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٨ پلەی سیلیزی 
دهۆک : ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٤ پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : ١٠ پلەی سیلیزی




AM:11:07:29/01/2026