بڕیارە سبەینێ هەینی، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوان لەژێر دروشمی "هەینیی کوردان" بۆ پشتگیریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان سازبکرێت.
بەپێی ئەو بانگەوازەی بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ هەینی، ڕێکەوتی ٣٠ی کانونی دووەم، ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ئەم گردبوونەوەیە لە ژێر ناونیشانی "سلێمانی بەردەوامە لە پاڵپشتی ڕۆژئاوا" و بە دروشمی "یەکە یەکە یەکە... گەلی کورد یەکە" بەڕێوەدەچێت، وەک ئاماژەیەک بۆ یەکگرتوویی و هاوسۆزی خەڵکی باشوور بۆ پرسی کورد لە پارچەکانی دیکە.
هاوکات، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ گربوونەوەکەی سبەی لە ڕۆژانی ڕابردودا کەمتر کۆبوونەوە ئەنجام دەدرا لە ناو شاری سلێمانی بەڵام ئێستا داواکاری هەیە کە سبەی سەرجەم هاوڵاتیان بەشداری بکەن و پاڵپشتی ڕۆژئاوابن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هاوڵاتیانی هەرێم لە سلێمانی و هەولێر و سەرجەم شارەکان و لە وڵاتانی دەرەوەش خۆپیشاندانیان بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوا ئەنجامداوە.