ڕوانگەی سوری: هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەیەکی لە بارەی ڕێکەوتنی کۆتایی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "بەم نزیکانە بە فەرمی دەقی ڕێککەوتنەکە بڵاودەکرێتەوە".

پێنج شەممە، ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشق ڕایگەیاندوە ڕێککەوتنەکە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە نەخشەی سەربازی، ئەمنی و بەڕێوەبردن لە ناوچە کوردییەکانی تێدایە. 

بەپێی زانیارییەکان ، ڕێککەوتنەکە چەند هەنگاوێکی سەربازیی گرنگ لەخۆ دەگرێت و گۆڕانکاری گەورەی بەدوادا دێت، بەڵام تا ئێستا واژۆ لەسەر ڕێککەوتنەکە نەکراوە و دوای واژۆکردنی ڕادەگەیندرێت. 





PM:09:07:29/01/2026