لیندسی گراهام: ئەمڕۆ یاسای ڕزگارکردنی کوردمان ناساند


سیناتۆر لیندسی گراهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) بڵاویکردەوە کە "لەگەڵ سیناتۆر ڕیچارد بلۆمێنتال ئەمڕۆ یاسای ڕزگاری کوردمان ناساند"، هەروەها ئەو سیناتۆرە دەشڵێت "هێرشکردنە سەر کوردەکان لە پێگەی ئەمریکا زۆر کەمدەکاتەوە".

پێنج شەممە، ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لیندسی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند "پێم وایە پشتیوانێکی بەهێزی دوولایەنە هەیە بۆ بیرۆکەی پاراستنی کورد لە سوریا، چونکە هاوپەیمانێکی وا جێی متمانەی ئەمریکا بووە، هەسەدە وەک پێکهاتەیەکی گەورەی کوردی، قورسایی شەڕی شکستپێهێنانی داعشی لە خولی یەکەمی سەرۆک ترامپدا گرتە ئەستۆ". 

ئەو سیناتۆرە وتوشیەتی "من تێدەگەم سوریا لە ڕووی کولتوری و نەتەوەیی و سیاسییەوە ئاڵۆزە، بەڵام هێرشکردنە سەر کوردەکان لە پێگەی ئەمریکا زۆر کەمدەکاتەوە و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم توانای سوریا بۆ گەشەکردن وەک وڵاتێک". 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا لیندسی گراهام هۆشداری دەداتە ئەو وڵات و گروپانەی پێیان وایە کورد لە سوریا سەرکەوتوو نابێت دەڵیت "بەداخەوە هەڵەن".

لە ٦ تشرینی دووەمی ئەم ساڵەوە هێڕشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی پێکردوە و تا ئێستا سەرەڕای هەبوونی ئاگربەست بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ، بەڵام هەسەدە دەڵێت "هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچە کوردییەکان بەردەوامە".




PM:10:30:29/01/2026