هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لە دەستگیرکردنی سێ چەکداری داعش دەکات لە سنوری حەسەکە.
هەسەدە، پێنج شەممە، ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕایاگەیاند "شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش بە چەکی سووک و مامناوەند هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گەڕەکەکانی غوێران و نەشوە، دواتریش هێزەکانمان دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و راوەدوونانی چەتەکان و لە ئەنجامدا سێ چەتەیان لێ دەستگیرکرا".
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەسەدە داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە هەرکاتێکدا هەستیان بە جموجوڵی نائاسایی کرد هێزەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
لە ٦ کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستپێکرد و لە ناویشیاندا زیندانەکانی داعش و لە ئێستادا زیندانەیەکان لە لایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە بەڕێوەدەبرێن کە دەکەونە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا.