بە مەبەستی بەردەوامی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی باشور و سبەینێ لە باکوری کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.
هەینی، ٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بە دروشمی "یەکە، یەکە، گەلی کورد یەکە" ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠ لە سلێمانی و کاتژمێر ٣:٠٠ لە هەولێر خۆپیشاندانی "ملیۆنی" بەڕێوە دەچێت و لە ڕەواندز، گەرمیان، ڕانیە و چەند ناوچەیەکی دیکەی باشوری کوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان و دژی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە، ئەنجام دەدرێت.
هەروەها سبەینێ لە ئامادەی باکوری کوردستان بە دروشمی "رۆژئاوا تێکۆشانە و ئازادییە" پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراسییەکان کە چەند لایەنێکی سیاسی و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی کورد لەخۆدەگرێ، بڵاویکردەوە، ١ شوبات ٢٠٢٦ گردبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای کوردستان رێکدەخەن.
لە هەمان کاتدا لە چەندین وڵاتی ئەوروپاش سبەی خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت.
دوای هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع لە ٦ کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە بۆ ناوچەکانی ژێڕ دەسەڵاتی هەسەدە، لە بەشێکی زۆری کوردستان و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا خۆپیشاندان دژی هێرشەکان بەردەوامە.