بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
هەینی، ٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ پێشبینی دەکات "ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت ، سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکوری هەرێم نمە باران دەبارێت پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت ، لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، لە شەودا کاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت تەنها لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنوریەکان بەردەوامی دەبێت".
پێشبینییەکان بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بەم شێوەیەیە:
ئەمڕۆ هەینی ٣٠-١-٢٠٢٦
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٠-٢٠) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت .
مەودای بینین / ٦-٨ کم دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
هەولێر : ١١پلەی سیلیزی
پیرمام : ٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٢ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٠ پلەی سیلیزی
سبەی شەممە ٣١-١-٢٠٢٦
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانیدا . لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت . پاشان لە شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٠-٢٠) کم/ک .
پلەی گەرما/ بە نزیکی ٢ تــــا ٤ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٧ پلەی سیلیزی
سۆران : ٦پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :١٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٠ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٠ پلەی سیلیزی