تەرمی شەهیدە گەنجەکەی کەرکوک لە ڕۆژئاواوە بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکرا

‌مەراسیمی شەهید ئەحمەد هێمن- قامیشلۆ

ئەحمەد هێمن ئەو گەنجەی ٢٧ ئەم مانگە لە دەوروبەری حەسەکە شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێک لە ڕۆژئاوای کوردستان ماڵئاوایی لێکرا بەرەو باشوری کوردستان.

هەینی، ٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دوای هەفتەیەک لە سەفەربەری و چوونی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئەحمەد هێمن لە ٢٧ ئەم مانگە لە دەوروبەری حەسەکە شەهیدبوو، ئەمڕۆ لە قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بە مەراسیمێک ماڵئاوایی لە تەرمەکەی کرا و بەرەو دەروازەی سێمێلکا بەڕێکرا و بڕیارە لە زێدی خۆی لە کەرکوک بەخاک بسپێردرێت و سبەی یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە گەڕەکی ڕەحیم ئاوا. 

ئەحمەد هێمن عومەر خەڵکی شارۆچکەی داقوقی سەربە پارێزگای کەرکووکە، لە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی سەفەربەرییدا چووە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ٢٧ـی هەمان مانگ لە سنووری حەسەکە شەهیدبوو، دوای شەهیدبوونی یەکەیەکی سەربازیی بەناوی شەهید ئەحمەد لە ڕۆژئاوا دامەزرا.

دوای هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە ٦ کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا، بەڕێوبەری خۆسەر دوای سەفەربەری لە خەڵكی کوردستان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان. 




PM:12:48:30/01/2026