بەفر و بارانبارین بەردەوامە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت و لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوامە.

بە گوێرەی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام : ٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : ٢ پلەی سیلیزی 
سلێمانی : ١٢  پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی 
دهۆک : ١١  پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١١ پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : ١١ پلەی سیلیزی

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی یەک شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت. لە دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین کەمتر دەبێت بەڵام نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە هەندێ کات و شوێندا.
.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:

هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام : ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٧ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : ٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ١٣ پلەی سیلیزی




AM:11:12:31/01/2026