روانگەی سوری: ٥ کەس لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا گیانیان لەدەستداوە


بە پێی ئاماری راپۆرتی روانگەی سوری ٥ کەس لە ژێر ئەشکەنجە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی حکومەتی کاتی سوریا گیانیان لەدەستداوە.


بە گوێرەی راپۆرتێکدا کە ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە لە  گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە ٤ کەس لەژێر ئەشکەنجەدا لەناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی حکومەتی کاتی سوریا گیانیان لەدەستداوه‌.

لە راپۆرتەکەدا ئاشکرا کراوە کە ئەم ٤ کەسە لەکاتی ئەو ڕوداوانەی کە ٢٦ی  کانونی دوەمدا کە لەو دوو گەڕەکە ڕویاندا، دەستگیرکرابون.

روانگەی سوری ئەوەشی خستووەتەڕوو کە " کەسێکی سەر بەعەلەویه‌كان لە ٩ی کانونی دووەمدا، لەژێر ئەشکەنجەدا لەیەکێک لەگرتوخانەکانی هێزەکانی سوریا لەشاری حومس گیانی لەدەستداوه‌". 




PM:12:18:31/01/2026