ئەو چەکدارەی هێزەکانی دیمەشق کە لە گرتە ڤیدیۆیەک لە ماوەی ڕابردو دەرکەوت و کەزی کچە شەڕڤانێکی بڕی بوو ئەمڕۆ دەستگیرکرا.
میدیاکانی سوریا ئەمڕۆ شەممە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بڵاویان کردەوە” هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی رەققە، رامی دەهشیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە بڕینی "کەزی" کچە شەڕڤانێکی کورد.”
ئەوە لە کاتێکە ئەو کەسە لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت” کچێکی کوردم کوشتوە ئەو کەزیەم بڕیوە.”
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر کوشتنەکەی نەیان گرتووە بەڵکو بە بیانوی تێکدانی ئادابی گشتی گرتویانە. میدیاکانی ڕۆژئاواش دەڵێن” خوێنی کوردیان لا گرنگ نەبووە ئێستا باسی ئادابی گشتی دەکەن.”