شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند" شەپۆلێکی هەورە بروسکە و تەرزە و بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە هۆشداری دروستبوونی لافاو دەدرێت".
ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە " لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی شێدار و گەرمی باکوری ئەفریقا و دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان سبەی دووشەمە بەڕاورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبنەوە لەگەڵ هەستکردن بەگەرما لە زۆربەی ناوچەکان ، پاشان لەنیوەرۆی دوو سبەی رۆژی سێشەمەوە بۆ کاتەکانی شەو لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لەدەریای ناوەراستیشەوە کە بارستە هەوایەکی ساردی لەگەڵ ئەبێت دۆخی کەش و هەوا لەسەر ناوچەکانمان ناجێگیر ئەبێت و شەپۆلێکی هەورە بروسکە و بارانبارینی بەخوڕ سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە و لەهەندێ شوێنیشدا تەرزە ئەبارێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاوی خێرا لەهەندێ شوێندا و چالاکبوونی بای باشور بەخێرای ١٥-٣٠کم/ک ،".
ئەو کلەشناسە ئاشکراشی کرد کە کاریگەری ئەم ناجێگیریە توندتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەو ناوچانەدا چاوەروان دەکرێت رێژەیەکی زیاتر باران ببارێت ، بۆ رۆژی چوارشەمەش کاریگەری ئەو شەپۆلە بەلاوازی لەسەر ناوچەکانمان تا کاتەکانی شەو بەردەوامی ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارینەوەی بەفر لەسەر ناوچە شاخاویەکان لەبەرزی ١٢٠٠م لەئاستی ڕووی دەریاوە .
رێژەی بارانی پێشبینیکراو بە ملم
پارێزگای سلێمانی ٢٠-٣٥ملم
پارێزگای هەڵەبجە ٢٠-٣٥ملم
پارێزگای هەولێر ١٠-٢٠ملم
پارێزگای کەرکوک ٥-١٥ملم
پارێزگای دهۆک ٥-١٠ملم
ئیدارەی گەرمیان ١٠-٢٥ملم
ئیدارەی راپەرین ١٠-٢٥ملم
ئیدارەی سۆران ١٠-٢٠ملم
ئاماژەی بەوەشکردوە کە دوا بەدوای ئەو شەپۆلەش شەمەی داهاتوو ٧ی شوبات شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ئەبێت .