سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەڵێت" تا وەکوو ئێستا هیچ رێککەوتةیکمان نەکردووە".
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و چاوەڕێین شاندەکان بێن و سەرۆک بارزانی ببینن، چی لە بەرژەوەندیی گەل بێت، ئەو بڕیارە دەدەین".
لە بارەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی"لەدوای هەڵبژاردنەوە گوتمان پێویستە رێز لە دەنگ و بڕیاری خەڵک بگیرێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبن بە رێگە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ".
هەروەها مەسرور بارزانی، "دڵخۆشە" بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و دەشڵێت "هیوادارین مافی کورد بە شێوەی یاسایی و لە دەستوور جێگیر بکرێ، ئەمە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکە".