ژنێکی کرێکاری دووگیان بە ناوی کیژێ ڕزگار، لە قەزای شارەزوور لە کاتی کارکردن لە کارگەیەکی ئاو لە بەرزییەوە کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.
یەک شەممە، ١ شوبات ٢٠٢٦، عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئەو ژنە کرێکارە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە، لە کاتی کارکردندا لە بەرزییەوە کەوتووەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی هەڵەبجەی تازە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، بە ڕاوێژ لەگەڵ خێزانی کۆچکردوو، خاوەن کارگەکە دەدەینە دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە پارێزراوی و مەرجەکانی سەلامەتی لە شوێنی کارەکەدا".
بە پێی زانیارییەکان کیژێ، دایکی منداڵێک بوە و دووگیانیش بووە.
تەرمی کیژێ ڕزگار، ڕادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە و لە شارەزوور بە خاک دەسپێردرێت.