بارەگای بارزانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لە بارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات، مەزڵوم عەبدی.
یەک شەممە، ١ شوباتی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سوریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات كرا".
بارەگاکە دەڵێت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە رێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە".