سەرۆکایەتی فەرەنسا ناوەرۆکی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەگەڵ هەریەک لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شرع، سەرۆکی کاتی سوریا لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ئاشکرا کرد.
شەممە، ١ شوبات ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندوە، ماکرۆن پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە کردووە و بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفی کردووە، هاوکات سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردووەتەوە بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری.
هەینی، ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دەقی رێککەوتننامە گشتگیرەکەی لەگەڵ حکوومەتی سوریا بڵاوکردەوە، کە تێیدا کۆتاییهێنان بە شەڕ و پرۆسەی یەکگرتنی تەواوەتی هێزە سەربازی و دامەزراوە ئیدارییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا راگەیەندرا.