بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، پێشبینی کەشوهەوای ئەم شەو و بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردوو بلاودەکاتەوە.
کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت وە باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم بەشێوەیەکی نمە بارانی پچر پچر دەبێت وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور ی هەرێم بەفر بارینێکی کەم دەبێت ''
بری باران بارینی ئەمرۆ لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوو لە هەندێک ناوچەی هەرێم:
هەولێر ١.١ ملم
پیرمام ٠.٥ ملم
چمچماڵ ٠.٨ ملم
دهۆک ٠.٦ ملم
زاخۆ ٠.٧ ملم
شەمامک ٢.٧ ملم
ئاکرێ ٢.٨ ملم
ئامێدی ٢.٢ ملم
بامەرنی ١.٤ ملم
بارزان ١٠.٤ ملم
بازیان ٠.٨ ملم
حاجی ئۆمەران ٣.٨ ملم