کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات باران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێک لە ناوچە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.
بە گوێرەی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا ,لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت و پلەکانی گەرما / بەرزترین کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : ١٢ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١١ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٠ پلەی سیلیزی
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی سێ شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت , وە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت وە کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : ١١ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٠ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ١٠ پلەی سیلیزی