بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، پێشبینی کەشوهەوای ئەمشەو و بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردوو بڵاودەکاتەوە.
کەشناسی ڕایگەیاند'' نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچەکانی باکووری هەرێم دەستیپێکردوە وە پێشبینیش دەکرێ پێش نیوە شەو کاریگەرییەکەی درێژ بێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان وە لە هەندێ ناوچەی ئیدارەی سۆران و ناوچەی شاخاوی و دهۆک و بەشێک لە ڕاپەڕین بڕی باران بارین زیاتر دەبێت.''
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەولێر و بەردەوام هەیە تا بەرەبەیان بەشێوەی پچر پچڕ.
هەروەها، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە پاشان کاریگەرییەکەی تەنها لە سەر ناوچەشاخاوییەکان دەمێنیتەوە و بەفر لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.
ئەمەی خوارەوە بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمە:
دهۆک ٠.١ ملم
زاخۆ ١.٦ ملم
ئاکرێ ٠.٤ ملم
ئامێدی ٣.٨ ملم
بامەرنێ ٣.٦ ملم
بارزان ٢.٤ ملم
سۆران ٠.٦ ملم